کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگای نێونەتەوەی دادگای بکردرێن

KMMK:

چوار شەممە ۸ی ژوەنی ۲۰۲۰ فڕۆکەیەکی گەشتیاری وڵاتی ئۆکراین لە تاران کرایە ئامانج لە لایەن هێزی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو و لە ئاکامدا ۱۷۶ کەس بوونە قوربانی.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای کەوتنە خوارەوەی ئەم فڕۆکیەی، بە روداو و گرفتی تەکنیکی راگەیاند، بەڵام لە ئاکامدا و پاش گوشارە نێونەتوەیەکان و راگەیاندەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران ملکەچ بوو دان بنێت بەوەی کە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە ئەم فڕۆکەیان کردوتە ئامانج.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوەش ئەم روداوە ناحەزەیان بەئەستۆ نەگرتوە و بە هەڵەی مرۆڤیی ناوی دەبەن.

کۆمەڵی مافی مرۆڤی کورستان سەرەڕای رازی نەبون بە وتەکانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دەستی ئەنقەست نەبونی ئەم تاوانە، لەو بڕوایەدایە کە کۆمار ئیسلامی ئێران وەک سیاسەتە دژە مرۆڤانەکەی خۆی لە چل ساڵی لەسەرکار بونی بە قوربانی کردنی ئەم ۱۷۶ کەسە، سەرەڕای وڵام نەدانەوە، درێژە و بەردەوامی سیاسەتگەلی دژە مرۆڤی، سەپاندنی خۆی بەسەر کۆمەڵگادا هەوڵ دەدات بۆ بەلاڕێ بردنی هزری گشتی لە روداوەکانی ئەم رۆژانەی دواییدا.

 لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لانیکەم ۱۵۰۰ شارۆمەند لە کوردستان و ئێران لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەو کوژراون و بەسەدان کەس دەست‌بەسەر کراون. لەلایەکی ترەوە قاسم سولەیمانی بەرپرسی فەیلەقی قودس کە هەوڵی بڵاو کردنەوەی چالاکیە تیرۆیستیەکانی ئێرانی لە عێراق و سوریای دەدا، لە عراقدا کوژرا.

جێگای ئاماژەیە جیاواز لەم خاڵانەی سەرەوە، دۆخی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکانی ئێران گەیشتوەتە ئاستێک لە قەیران کە هەرکاتەو ئەگەری داڕمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەئارەدایە، خەڵکی ئێران بە ڕێک خستنی چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی خوازیاری گۆڕینی کۆماری ئیسلامی بوون بەڵام بەرەوڕووی سەرکوتی سەخت لە لایەن هێزە سەربازی و ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گیان لەدەست دانی رێبوارانی نێو فڕۆکەی گەشتیاری ئۆکراین بە ئۆپەراسیۆنی داڕێژراوی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنێت و خوازیاری دەست تێوەردانی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان و ناوەند و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە راگرتنی سیاسەتگەلی کارەسات دروست کەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە و هاوکات لە کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی و دادگەی نێونەتەوەیی داوادەکەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی پێشێلکاریەکانی لە بواری پێشێلکاری مافی مرۆڤ، تاوان دژ بە مرۆڤایەتی و بەتایبەت تاوانگەلێک کە رویداوە بەرانبەر بە ئەم ۱۷۶ کەسە کە گیانیان لەدەست داوە، بەرەوڕوی دادگە بکرێنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان