KMMK:
رۆژی چوارشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧١٩ کوردی، تەرمی هاووڵاتییەکی ٤١ ساڵ تەمەنی خەڵکی کرماشان، بە ناوی «سەردار ئەعزەمی» لە ساردخانەیەک (ساردخانەی تایبەت بە مەیت) لە شاری تاران ناسرایەوە، و تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەی کرایەوە.
بەپێی راپۆرتەکە: ناوبراو رۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر، کاتی نارەزاییە سەرتاسەریەکەی ئێران، شوێنی نادیار دەبێت و هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی بە دەستەوە نابێت.
بە پێی وتەی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی سەردار ئەعزەمی: «بنەماڵەی ناوبراو لەو ماوەیەدا بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری دەیان جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردووە؛ بەڵام بێ وەڵام مابوونەوە.» لە کۆتاییدا دوای گەران و بەدوادچوونی بەردەوام، تەرمی ناوبراو لە ساردخانەیەک لە شاری تاران دەدۆزرێتەوە.
سەردارئەعزەمی خەڵکی شاری شاهۆ، دە ساڵ بەر لە ئێستا بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیان روو لە شاری تاران دەکات و لەوێ خەریکی کرێکاری بووە. ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو مندالە کوڕەکەی لەم شارە دەژیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە پێرانشار لێکەوتەوە
-
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگای نێونەتەوەی دادگای بکردرێن