تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە پێرانشار لێکەوتەوە

KMMK:

چوارشەممە ۱۸ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، هێزە سنوور پارێزەکانی حکوومەتی ئێران لە خاڵی سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکی گەنج بەناوی ئۆمێد حەیدەری ـیان کردە ئامانج و بەو هۆیەوە پێی ناوبراویان بریندار کردووە.

لە گەڵ برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە لە پیرانشار چەندد کۆڵبەری دیکە لە سەردەشت، ماکۆ و چاڵدێران بەریندار کراون.

بریندار کردنی ئەم کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان، دەرخەری بەردەوامی کوشت و بڕی کۆڵبەرانە لە لایەن حکوومەتی ئێران ـەوە.

شیاوی باسە کە سیاسەتی هەڵاواردنانەی کۆماری ئیـسلامی ئێران بووە بە ڕێگری لەبەردەم گەشە و پێگەیشتنی کوردستان و خەڵک بەهۆی گوشاری بێکاری و نەبوونی داهات، ناچار بوون پەنا ببەنە کارگەلێکی مەترسیداری وەکوو کۆڵبەری.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان