کۆڵبەرێک لە چاڵدران بە تەقەی راستەوخۆ بریندار بوو

KMMK:
پێنج شەممە ۱۹ بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی مەجید مەزڵوومی لە ناوچەی چاڵدران خەریکی کۆڵبەری بووە، دەکەوێتە کەمینی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە سەختی بریندار دەبێت.

وەک لە زانیاری ناردراو بۆ KMMK هاتووە، سەر لە بەیانی پێنج شەممە ۱۹ی بەفرانبار ، ساعەت ۱۰ ی بەیانی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران لە مەرزی چاڵدران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و ناوبراو بەرکەوتووە.

مەجید مظلومی خەڵکی ئاوایی چخۆر کندی، فیشەک بەر دڵی کەوتووە و لە لایەن خەڵکەوە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئەردشیر لە باکووری کوردستان کراوە.
پزیشکان دۆخی تەندرستی ناوبراویان مەترسیدار دەستنیشان کردووە و گوازراوەتەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۲ کۆڵبەر بریندار بوون و بە هەژمار کردنی ئەو کوڵبەرە، رێژەیان دەگاتە ۳کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان