سەپاندنی باری سەربازی رانەگەیەندراو لە رۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

پێنج شەممە ۵ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزە سەربازی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشتەجێ کراون، کۆماری ئیسلامی ئێران بە کردەوە باری سەربازی بەسەر شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاندووە و بەترساندن و تۆقاندن هەوڵ دەدات پێش بە خۆپیشاندانە گشتیەکانی خەڵک کە دژ بە حکومەتن بگرێت.

شارەکانی کرماشان، سنە، مەریوان، سەقز و جوانڕۆ لەوشارانەن کە هەموو شەقام و گۆڕەپانەکان لەلایەن هێزە سەربازیەکانەوە داگیر کراوە و بەرگری لە کۆبونەوی خەڵک دەکەن لەو شوێنانە.

لەشاری سنە بە گشتی هەمو گۆڕەپان و چوارڕێیانەکانی ناوەندی شار وەک مەیان ئیقباڵ، دەور مەیان، شەشوم بەهمەن، شەقامی وەکێڵ و … بە هاتنی هێزی دژە شۆڕش، تڕۆمبێلی ئاوپاش و تڕۆمبێلی سەربازی میلیتاریزە کراونەتەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو لە کرماشانەوا؛ تەنانەت هێزەکانی سپای پاسداران لە شاردا بڵاوایان پێکراوە.

لەشاری مریوان و جوانڕۆ، هێزەکانی سپای پاسداران، هێزە سەربازیەکان و جل مەدەنییەکان بەشاردا بڵاوەیان کردووە و شەقامە سەرەکیەکانی شاریان داگیر کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: