KMMK:
رۆژی چوارشەممە ۲۷ سەرماوەزی ۲۷۱۹ کوردی، دوو زیندانی بە ناوگەلی «عەلی پایا و ئەمیر ناجی وەش» لە گرتووخانەی ئێران لە ورمێ بە هۆی تووشبوون بە ئانفولانزا و درەنگ پێڕاگەیشتن و گوێزانەوە بۆ نەخۆشخانە، گیانیان لە دەست دا.
ئەم دوو دەسبەسەکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە زیندانی کرابوون.
عەلی پایا سزای ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا بوو و ماوەی نزیکەی ۲ ساڵ بوو کە قۆڵبەست کرابوو و هەروەها ئەمیر ناجی وەش ۱۵ ساڵ زیندانی بۆ بڕابوویەوە کە نزیکەی ساڵێک بوو لە زیندان دەمایەوە.
تۆری مافی مرۆڤی کوردستان لە حاڵێک دا ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە کە هیچ راگەیاندنێکی ناوخۆی ئێران هەواڵێکیان لەم بارەیەوە نەدرکاندبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان