هاوڵاتییەک لە ماکۆ دەستبەسەر کرا

KMMK:
شەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی عەلی میلان خەڵکی ماکۆ لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمینیەکان ئەو گەنجەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
کوردپا لە هەواڵێک دا ئاماژەی داوە کە ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، بێ ئاکام ماوەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە لە دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران، خەڵکانێکی زۆر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران گیراون. هاوکات بە پێی هەواڵێکی ناوەندی خەبەری رۆیتێرز، لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران ۱۵۰۰ هاوڵاتی کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان