KMMK:
ڕۆژی ۲۹ی سەرماوەزی ئەمساڵ، گەنجێکی خەڵکی کانی دینار سەر بە مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.ناونیشانی ئەم گەنجە “پدرام حاجی” ه. هۆکاری خۆکوژی پدڕام هێشتا نەزانراوە.
لە لایەکی ترەوە ۲۸ی سەرماوەز، کچێکی گەنج بەناوی ” شیوا” خەڵکی دەڤەری سۆمای برادۆست لە ورمێ، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە ووتەی هەندێ لە سەرچاوە خۆجێیەکان خۆکوژی ئەم کچە گرێدراوی کێشەکانی ناو بنەماڵە بووە.
بەپێی ڕاپۆڕتی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە هۆکارەکانی دیاردەی کۆتایی هێنان بە ژیان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانی ئاماژە بە نەبوونی هیوا بە داهاتوویەکی ڕووناک، نەریتی پیاوسالارانەی کۆمەڵگا و یاسای هەڵاواردنی حکوومی لە هەمبەر ژنان بکەیکرێت، گەرچی نەبوونی سیستەمێکی حکوومی یان دامەزراوەیەکی مەدەنی چالاک بۆ پەروەردە، ڕاوێژ و ڕێگری لەم خەساری کۆمەڵایەتییە ئاشکرایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان