KMMK:
له رۆژانی رابردوودا بینیومانه كه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ماڵی نوسه‌ران وچالاكانی كولتوری و ئه‌ده‌بی له شاری چه‌وساوه و خۆڕاگری كرماشان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌رێمی وشه و پێنووسیان شكاند و كه‌سایه‌تیه كولتوریه ناسراوه و خۆشه‌ویسته‌كانی ئه‌و شاره‌یان ده‌ست به‌سه‌ر كردووه. ئاكۆ جه‌لیلیان نوسه‌ر، لێكۆڵه‌ر و وشه‌ناسی گه‌وره‌ی كورد كه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا تاكه كه‌س و به بێ پشتگیری و پاڵپشتێك ژیانی خۆی ته‌رخانی خزمه‌ت به زمان و كولتوری خه‌ڵكی كورد كردووه، به بێ هۆكار و به‌ڵگه بۆ جاری دووهه‌م ده‌ست به‌سه‌ر كراوه. له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له لاوانێك كه له‌م ساڵانه‌دا به بێ پشتگیری و پاڵپشت به تێچوی خۆیانه‌وه و هه‌وڵ و تێكۆشان، چالاكی كولتوری و خولقێنه‌ری ئه‌ده‌ب بوون و به بێ هه‌بونی كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئه‌وتۆ ده‌ستیان داوه‌ته بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆڤار و كتێبگه‌لی شێعر و چیرۆك به زمانی كوردی، ده‌ست به‌سه‌ر كراون و راده‌ستی گرتوخانه و ناوەندە ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كراون.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان له كرماشان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئه‌م كاته به‌لانی كه‌مه‌وه خه‌لیل ئه‌سه‌دی بوژانی، ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر، هۆمایون عه‌باسی، فه‌رزاد سه‌فه‌ری، فوئاد موزه‌فه‌ری، داریوش مورادی، سوهراب مورادی، ئه‌حمه‌د به‌ساتی، موزه‌فه‌ر وه‌ته‌ندوست، سوحبه‌ت ئومێدی، مه‌حیه‌دین ئه‌سغه‌ری ده‌ست به‌سه‌ر كراون و ماڵی چه‌ندین كه‌سایه‌تی كولتوری و نوسه‌ر هێرشی كراوه‌ته سه‌ر كه هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ر ده‌خات.
ئه‌م كه‌سانه له ژیانیاندا بێجگه له تێكۆشان بۆ خزمه‌ت به زمان و كولتوری شار و خاكی دایكییان تاوانێكیان نه‌بووه و ده‌ست به‌سه‌ر كردنیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان چ پاساوێكی نییه.
گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته له چل ساڵی رابردوو له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌رده‌وام دووپات بۆته‌وه، بۆ هه‌مووان روونە كه پێنوس و كو‌لتور هیچ رێزێكی له لای به‌رپرسانی ئێران نییه. به‌ڵام جارێكی تر به پێویستمان زانی به ئیدانه كردنی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته سه‌ره‌تایانه و دژه كولتوریانه هه‌ستینه‌وه.
به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه ناوه‌ند ته‌وه‌ری له ئێران تایبه‌ت به به‌رپرسه‌كان نه‌بووه و به‌داخه‌وه راگه‌یاندنه دژه حكومه‌تیه‌كان له ته‌نیشت دژبه‌رانی ناسیۆنالیستی ناوه‌ند ته‌وه‌ر راوه‌ستاون كه هیچ ده‌نگێك جیاواز له فارس زمانه‌كان ناگه‌یه‌ندرێته خه‌ڵك و سانسۆڕی سه‌خت سه‌باره‌ت به چالاكیه‌كانی په‌یوه‌ست به زمان و كولتورگهلی جیا له فارس بوونی هه‌یه.
ده‌ست به‌سه‌ر كردنی نوسه‌ران و پێنوس به‌ده‌ستان له كاتێكدایه كه هه‌وڵی حكومه‌ت بۆ گۆڕینی كو‌لتور و زمانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت له « كرماشانی گه‌وره» درێژه‌ی هه‌یه و حكومه‌ت رێگه‌گه‌لی جۆراوجۆری بۆ پشت گوێ خستنی ته‌واوی كه‌سایه‌تی خه‌ڵك و تاوانبار كردنی چالاكیه‌كانی په‌یوه‌ست به زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، بۆ دروست كردنی دوبهرهكانی و رقایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌ی جیاواز كردنه‌وه‌ی زاراوه‌گه‌لی زمانی كوردی و كۆن كردنیان له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی بێ بنه‌مای میراتی بهرهۆناو و هاوكات پشت گوێ خستنی ته‌واوی مافی راهێنانی ئه‌م زمانه بۆ زاراوهبێژان راهاتووه و گوایه ئێستا كه هه‌موو هه‌وڵه سیستهماتیكهكانی بۆ پشتگوێ خستنی ناسناوی كورد له ناوچه‌ی كرماشان دۆڕاوه، جه‌وی ئه‌منیه‌تی پاش قاقڕ كردنی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌كار هێناوه و گانگێستهره چه‌كداره‌كانی بۆ رفاندن و به‌ندكردنی نوسه‌ران و چالاكانی كولتوری و ئه‌ده‌بی ناردوه‌ته سه‌ر ماڵ و سامانییان.
حكومه‌ت به شێوه‌ی سیسته‌ماتیك هه‌وڵی به‌رته‌سك كردنی ژیانی كولتوری ناوچه‌یی داوه و به‌م دوایانه‌ش به پچڕاندنی ئه‌نته‌رنێت له هه‌موو ئێران هاوكات به كوشتنی گشتی سه‌باره‌ت به سانسۆڕ و خنكاندنی گه‌یشتوه‌ته رێكۆردێكی نێونه‌ته‌وه‌یی، سه‌رڕای ئه‌م هه‌موو تێچوه زه‌به‌لاحانه كه بۆ ناوه‌نده پڕوپاگه‌نده‌یی و ئایدیۆلۆژیایهكان تهرخاندهكراوه، له چه‌ند ره‌سته شێعر و چه‌ند چیرۆكی كورت و شه‌وه شێعر ده‌ترسێت.
ئێمه واژووكه‌رانی ئه‌م راگه‌یاندنه بۆ پارێزگاری له مافی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد له كرماشان و هه‌وڵه تاكه‌كه‌سیه‌كان و ئاشتی خوازانه‌یان، له مافی فێركاری زمانی دایكی و ئازادی ته‌واوی بۆ به‌كارهێنانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه و خولقاندنی هونه‌ری پشتیوانی دەکەین و هه‌ڵسوكه‌وتی دژه كولتوری حكومه‌ت ئیدانه ده‌كه‌ین.
نوسه‌ران و چالاكانی كولتوری و پێنوس به‌ده‌ستان له كرماشان به زوترین كات و به بێ پێچ و په‌نا ده‌بێت ئازاد بكرێن و ئازادانه و به‌بێ به‌ربه‌ست درێژه به چالاكیه كولتوری و ئه‌ده‌بیه‌كانی خۆیان بده‌ن. بێشك راگه‌یاندنه‌كانی ناوه‌ندته‌وه‌ر كه هه‌واڵی ئه‌م هێرشه دژهكولتوریانه سانسۆڕ ده‌كه‌ن روڕه‌شی مێژوو ده‌بن و بكه‌ران و هاوڕایانیان له مێژوو جئگایهك جگه له پێشینانیان نابێت.
پلاتفۆرمی یارسان
یاری كورد
رێكخراوه‌ی كولتوری یارسان
رێكخراوه‌ی سه‌وزی كرماشان
چالاكانی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و نوسه‌رانی كرماشان وئیلام
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
ئه‌نیستیتۆی كوردی ئه‌ستانبۆڵ
ئه‌نیستیتۆی كوردی ستۆكهۆڵم
ناوه‌ندی كولتوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
یه‌كینه‌ی شۆڕشگێڕانی كوردستان


