پشتڕاست کردنەوەی دەسبەسەری ۸ منداڵ لە لایەن شۆرای قەزایی لۆڕستانەوە

KMMK:

بەرپرسی شۆرای قەزایی لۆڕستان لە کۆنفڕانسێکی پسپۆڕیانەی مافەکانی منداڵان پشتڕاستی کردەوە کە لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ ۸ منداڵ لە پارێزگای لۆڕستان تا ئێستە دەسبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ئاماژەی دا بەوەی کە لە زیندانەکانی ئەم پارێزگایە ۲۲ منداڵی خوار ۱۸ ساڵ بوونی هەیە.

شیاوی باسە لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی خەزەڵوەری ئەم ساڵ لە هەموو شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەدان کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و هەزارانیش بریندار و بێ سەروشوێن و زیندانی کراون و زۆرجار تەرمی بێ سەروشوێن کراوان لە زبڵدان یان گۆل و ڕووبارەدان دەدۆزرێنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان