کرماشان/ دەسبەسەر کردنی دوو شارۆمەند

KMMK:

رۆژی چوار شەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، دوو شارۆمەندی شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەست بەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە: دوو کەس بە ناوەکانی «فەرزاد سوفرە» و «فوئاد موزەفەری» لە نێو ماڵی خۆیان لە لایەن ئەم هێزانەوە دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

شایانی باسە کە: فوئاد موزەفەری لە ئەندامانی رێکخراوەی ئەدەبی وارینی کرماشانە و تا کاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەست بەسەر کردنی ئەم کەسانە و شوێنی هێشتنەوەو بارودۆخیان لەبەردەست نییە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان