KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، هاوڵاتییەکی کورد بە ناونیشانی “فەرزاد سەیف پەناهی” لە زیندانی شاری سنە لە سێدارە درا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ، وەکوو قەرەبوو (قصاص) ئێعدام کراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم ئێعدامەوە سەرجەم ۴۲ پیاو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و مادە هۆشبەرەکان و هەروەها ۴ ژنیش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست واتە سەرجەم ۴۶ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان