جوانڕۆ/ دوو شارۆمەند قۆڵبەست کران

KMMK:

رۆژی یەکشەم ۲۴ سەرماوەزی ۲۷۱۹ کوردی دووگەنجی جوانڕۆیی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناوی ئەو ودوو رفێندراوەکە کاوە ساڵحی و حەمزە عەزیزی یە.
سەرباری ئەوە جێگای باسە؛ سنە، جوانڕۆ، کرماشان و مەریوان لە رۆژهەلاتی کوردستان زۆرترین ئاماری کوژراو و بریندارو قۆلبەست کراوی لە ئەم ناڕەزایەتییانەی مانگی خەزەڵوەر دا لەخۆ گرتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان