بۆکان / چالاکێکی مەدەنی بە دوو ساڵ زیندان سزا درا

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی ، “سمکۆ مەعرووفی”، چالاکی ئەدەبیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە بە ٢ ساڵ زیندان سزا درا.

ئەم دادگایە بە تۆمەتەکانی “تێکدانی ئاسایشی گشتی، بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا و چالاکیی ژینگەپارێزی”، ئەو سزای بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاندووە.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەزبەر، “سمکۆ مەعرووفی” لەگەڵ سێ چالاکی ئەدەبیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “ژاکاو ئیسماعیلپوور، هومەن فەیزی و شاهۆ خزری”، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەم چوار چالاکە بە تۆمەتی پشتیوانی بۆ ڕۆژاوا و چاڵاکی ژینگەیی قۆڵبەست کراون، کە تاکو ئێستا لەمەر سزای سێ کەسەکەی تر هیچ زانیارێک بەردەست نیە.
دوای سەپاندی دوو ساڵ بەسەر سمکۆ مەعروفی دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان