دێلوڕان/ بریندار بوونی خوێندكارێك له‌ پولی خوێندنه‌كه‌یدا

KMMK:

رۆژی سێ شه‌ممه‌ ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، مامۆستایه‌كی خوێندنگای ناوه‌ندی تایبه‌تی حكومه‌تی له‌ شاری دێلوڕان له‌ پارێزگای ئیلام له‌ رێگای فڕێدانی كورسی دانیشتنه‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ خوێندكارانی پۆله‌كه‌دا بوه‌ته‌ هۆی ته‌قینی برۆی خوێندكاره‌كه‌ و ئه‌و خوێندكاره‌ براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

به‌ پێی راپۆرتەکە؛ باوكی خوێندكاره‌كه‌به‌ هۆی گوشاری عه‌سه‌بی لەبەر شێوەی هەڵسووکەوتی توند ئاژۆی مامۆستاكه‌‌ توشی كێشه‌ و گرفتی مێشك بووه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌دا خه‌وێندراوه‌.

تۆند و تیژی و لێدان لە خوێندنگاکان لەوانە؛ توند وتیژی جەستەیی، زمانی و ئەتک کردن و پەراوێز خستنی منداڵان، کاریگەری نەرێنی لێدەکەوێتەوە لایەنی دەروونی منداڵان تۆشی شڵەژان دەکات و هاوکات یەکێک لە هۆکارگەلی سەرەکی وازهێنانی منداڵان لە خوێندن بۆ توندو تیژی و توندئاژۆیی دەگەڕێتەوە.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان