گرفته‌كانی به‌‌ندكراوان له‌ به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ ئیلام

KMMK:

به‌ندكراوانی‌ به‌شی ته‌ندروستی به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ئیلام له‌ هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناله‌بار له‌و به‌ندخانه‌یه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ئه‌م به‌ندكراوانه‌ به‌ره‌وڕووی گرفتگه‌لێك وه‌ك نه‌بونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێویست، نه‌بونی ئاوی گه‌رم بۆ خۆشۆردن و نه‌بونی كه‌ره‌سته‌ی گه‌رم كه‌ره‌وه‌ له‌ وه‌رزی سه‌رمادا بونه‌ته‌وه‌.

ته‌نانه‌ت بڕێك له‌ به‌ندكراوان بێ به‌شن له‌ پێخه‌و، جل وبه‌رگ، شامپۆ و كه‌ره‌سته‌ گه‌لی پێویست بۆ كاروباری رۆژانه‌.

جێگای سەرنجە‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش به‌ندكراوان به‌ هۆی نه‌بوونی ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری پزیشكی ئازار ده‌چێژن.

جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ كه‌: نه‌ك به‌ ته‌نیا زۆربه‌ی به‌ندكراوان له‌ جوگرافیای سیاسی ئێستای ئێران وه‌ك به‌ندكراوانی سیاسی و دور له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ تاوان و كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ن، به‌ڵكوو كات و شوێنی به‌ند كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ بوه‌ته‌ گرفتێكی گه‌وره‌ له‌ كۆمه‌ڵگای جوگرافیای سیاسی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، به‌ پێی راپۆرتی راپۆرتێری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی بەشی ئێران؛ له‌ ئێراندا نیوه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی پێك هاتوون له‌ به‌ندكراوانی سیاسی گه‌لی كورد.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان