کۆنفرانسی مەریوان ناسی دواخرا

KMMK:

هەینی ۲۲ سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، ڕاگەیاندنامەیەک لەسەر دواخرانی کۆنفرانسی مەریوان ناسی بڵاو کراوەتەوە.

ئەو کۆنفرانسە بڕیار بوو ۲۱ و ۲۲ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و بە پێی زانیاریەکان هەموو ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی بۆ کرابوو.

 ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی مەریوان بڵاوی کردۆتەوە کە بە پێی ئەو مۆڵەتە نوێیەی کە بۆ بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە ناردراوە، مۆڵەتەی ئەو کۆنفرانسە بۆ مانگی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی دواخراوە.

شیمانە دەکرێ، بارودۆخی داسەپاو بەسەر شاری مەریوان، گیان لەدەست دانی خەڵکی نارازی و باری سەربازی داسەپاو، هۆکاری دواخستنی ئەو کۆنفرانسە بن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: