KMMK:
هونەرمەندی کورد “مستەفا فەرزامی” خەڵکی کیانشاری کرماشان کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دابوو، بنەماڵەکەی توانیان دوایی دانی ۷۰ ملوێن تمەن پارە لە حکوومەتی وەربگرنەوە و پاشان ئەسپاردەی خاکی بکەن.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە یەکێک لە ناوچەکانی تاران لە خۆپیشاندانەکان بەشداری کردبوو و هەر لەوێیش کوژراو و پاش وەرگرتنەوەی تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ کرماشان.
شیاوی باسە پاش ئەم خۆپیشاندانانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و هێشتا ناونیشانیان دەرنەکەوتووە و زۆرینەی ئەوانەیشی دەسبەسەر کراون لە ژێر ئەشکەنجە دەکوژرێن و وەکوو کوژراوی ڕۆژانی خۆپیشاندان دەیان ناسێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


