دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی دیکە لە دەورووبەری شاری جوانڕۆ

KMMK:

لەم ڕۆژانەی دواییدا تەرمی گەنجێکی دیکەی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەناوی ” خالید رەشیدی” کوڕی مەحموود لە دەوورووبەری ئەو شارە لە شوێنێک بە ناوی “یووسوو خانی” دۆزرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو شوێنەواری فیشەکی پێوەیە و نیشان دەدات کە لەم خۆپیشاندانانەی ئەم دواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتێ کوردستان پاش دەسبەسەری و ئەشکەنجە فیشەک باران کراوە.

شیاوی باسە جگە لە کوشتنی سەدان کەس سەدان و هەزاران کەسی دیکەیش دەسبەسەر کراون و بێ سەروشوێنن و گیانی زۆربەیان لە مەترسیدایە و تا ئێستە دەیان تەرم لە دەورووبەری شارەکان و لە زبڵدانەکان دۆزراونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان