دەسبەسەری گیانبازێکی حەفتا لە سەت لە گەڵ هاوژینەکەی بە بۆنەی بەشداری لە ناڕەزایی دەربڕینە گشتییەکانی خەڵک لە مەریوان

KMMK:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان گیانبازێکی حەفتا لە سەت(لە سەدا حەفتا کەم ئەندام) لە گەڵ هاوژینەکەی بە بۆنەی بەشداریکردنی لە ناڕەزایی دەربڕیینەکان لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراوە.

سەلاح سەعیدپوور یەکێک لە قوربانیانی مین خەڵکی مەریوان کە هەردوو چاو و هەر دوو دەستی لە کاتی منداڵیدا بەهۆی تەقینەوەی مین لە دەست دابوو لەگەڵ هاوژینەکەی لە مەریوان بە بۆنەی بەشداری کردنی لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی دەسبەسەر کراون.

تا ئەم کاتە هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەزاران کەسیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کردووە و گواستویاننەوە بۆ شوێنگەلێکی نادیار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

تلگرام
@KMMKKURDISTAN

پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN

%d bloggers like this: