KMMK:
یەک شەمە ۳ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، چالاکێکی سیاسی بە ناوی ” ئازاد مەحمودیان” خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەست بەسر کرا.
بە پێی راپۆرتەکە: هێزە ئەمنەتییەکان پاش دەست بەسەر کردنی ناوبراو لە شوێنی کارەکەی، دەڕۆنە بۆ ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی لاپ تۆب، چەند فلاش میمۆری و کتێبی ناوبراو لەگەڵ خۆیان دەبەن.
جێگای ئامەژەیە کە: تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەست بەسەر کردن و شوێن و بارودۆخی ناوبراو هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان