KMMK:
دوشه‌ممه ۴‌ی سه‌رماوه‌زی ٢٧١٩ی كوردی، مێرمنداڵێكی دانیشتوی شاری مه‌ریوان به ناوی « ئاروین رانین» ته‌مه‌ن ١٧ساڵان به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه: ته‌رمی ناوبراو تا ئێسته راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه و كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه كه ته‌نیا به مه‌رجی وه‌رگرتنی بڕێكی زۆر پاره ئاماده‌یه ته‌رمی ناوبراو راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كاته‌وه.
هاوكات ناوی یه‌كێكی تر له ده‌ست به‌سه‌ر كراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه و به پێی راپۆرتی گه‌یشتوو « ئازود رۆحی» له حه‌وت رۆژ له‌وه‌و پێشه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و بۆ شۆێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه ئازاد رۆحی پێشتر به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی ده‌ست به‌سه‌ر كرابو و سزای به‌ندیخانه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو و تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر بارودۆخی ناوبراو له‌به‌رده‌ست نییه.
جێگای ئاماژه‌یه كه: له سه‌ره‌تای خۆپیشاندونه‌كانی ئێران وبه‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به سه‌دان كه‌س ده‌ست به‌سه‌ر كراون و له هه‌ل ومه‌رجێكی ناله‌باردا لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت و ژیانی زۆربه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كراوان له مه‌ترسیدایه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان