KMMK:
سێ شەممە ۲۱ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی، پەریسا سەیفی لە چالاکانی کلتووری شاری ســنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران کە بە جلی مەدەنییەوە هێرشیان کردبوویە سەری لەم شارە دەسبەسەر و ڕاگوێزراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گوێرەی هەواڵەکە خاتوو پەریسا سەیفی لە چالاکانی کلتوورییە و ناوبراو لە دایکبووی شاری کامێران ، دانیشتووی شاری سنەیە.
هەروەها ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرییەوە تا ئێستا تەنیا جارێک لە ڕێی تلەفوونەوە پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە و بنەماڵەی ناوبراو لەمەڕ شوێنی دەسبەسەری کچەکەیان زانیارییان بە دەستەوە نییە.
پەریسا سەیفی لە دایکبووی ۱۱ی ڕەشەممەی ۲۶۸۹ی کوردییە.
ئەگەری ئەوە هەیە ناوبراو بە بۆنەی ناڕەزایەتی دژ بە هێرشەکانی تورکیا بە سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەسبەسەر کرابێت، تا ئێسته لەمەڕ لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی زانیاری وەچنگ نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان