KMMK;
ڕۆژی شەمە ۲٥ی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ی هەتاوی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەورەشاری تاران، فیشەکێک وەبەر ژنێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بەناوی مینا شێخی دەکەوێت و گیانی باخت دەکات.
مینا شێخی لەدایکبوی ساڵی ۱۳۳۹ هەتاویە کچی حاجی غەریب و لە گوندی وزمان خوڕخوڕە لە دایک بوە و نیشتەجێی شاری سەقز و بۆ سەردانی منداڵەکانی ڕویشتبوە تاران.
دوای ئەوەی بەبڕیاری سێ سەروکایەتیەکەی بەڕێوبەری کۆماری ئیسلامی ئێران نرخی بێزین سێ بەرانبەر کرایەوە و کرا بە ۳۰۰۰ هەزار تمەن ناڕەزایەتی خەڵکانی وزاڵەهاتو لە زۆربەی شارەکانی ئێراندا دەستی پێکرد و هێزەئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیش لە توندوتیژی تەقەکردن لە خۆپشاندەران دریغییان نەکردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
تلگرام
@KMMKKURDISTAN
پەیوەندی/ارتباط
@KMMKADMIN


