KMMK:
ڕۆژی چوار شەممە ۲۲ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۱۹، گەنجێک بە ناوی «محمد رسول چلۆکی» ۲۳ ساڵ و خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدار درا.
ئەم گەنجە خێزان دارە و خاوەنی منداڵێکی دوو ساڵانە کە ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی تێک هەڵچون لە گەڵ ئامۆزاکەی و کوشتنی، بە بریاری دادگا بە تۆڵەلێسەندنەوە و لەداردان سزا درابوو.
بەپێ ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زایینی تاکوو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤۰ هاووڵاتی بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان