بە بیانووی پشووی زۆرە ملێ لە مووچەی فەرمانبەرانی شارەوانی کرماشان کەم دەبێتەوە

KMMK:

کرێکارانی پەیمانکاری شارەوانی کرماشان ئیدانەی دابەزینی مووچەی مانگانەی خۆیان بە بیانووی پشووی زۆرە ملێووە، کرێکارانی پەیمانکاری شارەوانی کرماشان کە لە کەرتگەلی جیاواز سەرقاڵی کارن و ڕێژەیان نێزیک بە ۱۰۰ کەس دەبێت، ئێدانەی پشووی زۆرە ملێی سەپێنراویان کرد.

ئەم کرێکارانە دەڵێن: هەر مانگە و بە بیانووی جۆراوجۆر وەکوو باران بارین و سێڵاو، چەندد ڕۆژێک دەمان نێرنە ماڵەوە و ئەو چەندد ڕۆژە مووچەی مانگانەمان کەم دەکەنەوە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە کرێکارانی شارەوانی، کەمترین مووچە وەردەگرین و ئەم دابەزینی مووچەیەش گرفتی بنگەییمان بۆ ساز دەکات.

شیاوی بیرهێنانەوەیە کە حکوومەتگەلی یەک لە دوای یەکی کۆماری ئیسلامی ئێران توێژی کرێکار و کاسبکار بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە هەژارترین توێژی کۆمەڵگا لە بەراورد لە گەڵ ووڵاتانی دیـکە کەمترین مووچە و پوانی کار و بەرات بایەخمەندن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان