هەورامان/ ۳۰ کۆڵبەر کەوتوونە بۆسەی هێز سنووریەکانی حکوومەتی ئێران

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی ۳۰ کۆڵبەری خەڵکی دزڵی کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی بنکەی سەربازی کانی خێران ـەوە و پاش تەقە لێکردنیان لە لایەن ئەو هێزانەوە بە فەرمانداری حسێن پیرانی و ستوان یەکەم عەلیزادە کۆڵی ۶ کۆڵبەر کە تلەفزیۆن بووە دەستی بەسەرداگیراوە.

شیاوی باسە تا ئێستە بە دەیان جار ئەم هێزانە هەڵیان کوتاوەتە سەر کۆڵبەران وتەقەیان لێکردوون و جگە لە کوشتن و بریندار بوونی خۆیان و باربەرەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر بارەکانیاندا و هاوینی ئەمساڵ باری گرووپێک کۆڵبەر کە بڕی ۷۰۰ ملوێن تمەن دەبوو لە لایەن ئەو هێزانەوە ئاگری تێبەردرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان