خۆکوژی لاوێکی خەڵکی شاری شــنۆ

KMMK:

بە گوێرەی هەواڵەکان، گەنجێکی خەڵکی شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی «نورەدین مستەفا زادە» دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی ووتەی شایەتحاڵەکان هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە کێشەی دەروونی ڕاگەیەندراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرجەم بە هەژماری ئەم ڕووداوەوە ۳۹ پیاو و ۳۲ ژن لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ۱۷ کەس لەو کەسانە خوار ۱۸ ساڵ بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان