برینداربوونی دوو کاسبکار لە شارەکانی مەریوان و سەردەشت

KMMK:

یەکشەممە ۱۹ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی، له‌ لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەردەشت لەنێزیک گوندی “بێژوێ” کاسبکارێکی کورد بەناوی ” سادق سەعیدی” کرایە ئامانجی فیشەک و ناوبراو بریندار بوو.

هەروەها ڕۆژی شەممە ۱۸ی خەزەڵوەر. کاسبکارێکی دیکە بە ناوی “ئەفشار” خەڵکی گوندی دزڵی لە نێزێک گوندی ده‌رکێ لە ناوچەی هەورامان لە لایەن،هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتە بەر دەسڕێژی فیشەک و ناوبراویش بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم کەسانە تەنیا بە گومانی گواستنەوەی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لێکراوە و هەنووکە لە ژێر چاەدێری پزیشکیدان بۆ چارەسەری.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان