KMMK:
یه‌ك شه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧١٩ی كوردی، پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی « عومه‌ر موحه‌مه‌د عه‌لی پوور» به شێوه‌ی خۆ هه‌ڵواسین كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به پێی راپۆرته‌كه، ناو براو كه ته‌مه‌نی ۶۲ ساڵه دانیشتووی گوندی ئاڵبڵاغ سه‌ر به شاری مه‌هاباده و هۆكاری خۆكوژی ناوبراو تا ئێسته دیار نییه.
به پێی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ژمێریاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ی زایینیه‌وه تا ئێستا به ئه‌ژمار كردنی ئه‌م كه‌سه ۳۸ پیاو و ۳۲ ژن ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان