KMMK:
ڕۆژی هەینی ۱۰ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەێک بەناوی پەیمان یووسفی کە پێشتر بریندار ببوو گیانی لە دەست دا.
پەیمان یووسفی کۆڵبەری سردەشتی لە ڕۆژ ۱۲ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی لە ناوچەی سنووری بێتۆش کرابووە ئامانجی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران و بۆ چارەسەر گوێزرابوویەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ و دوای نزیک بە یەک مانگ، گیانی لەدەستدا.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم کۆڵبەرەوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران ۵۹ کۆڵبەر کوژراوە ۱۱۸ کۆڵبەریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان