ورمێ/ سزای ۳۰ ساڵ زیندان بۆ شارۆمەندێکی ماکۆیی بڕایەوە

KMMK:

لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، هاوڵاتییەکی کورد بەناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێ لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆی بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی ووڵات لە ڕێی سیخۆری» ۳۰ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش سێ مانگ لێپرسینەوە و ئەشکەنجە ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ کراوە و هەنووکە لەو بەندیخانە بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕاگیراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: