KMMK:
ڕۆژی پێنج شەممە دووی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی، ئەندامانی هەرەوەزی نیشتەجێ بوونی سەنەم و هەرەوەزی نیشتەجێ بوونی ڕێسان (ریسندگی)ی کوردستان لەناڕەزایەتی دژ بە ڕادەست نەکردنی یەکەکانیان پاش تێپەڕینی ۱۸ ساڵ لە بەرانبەر پارێزگاری سنە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەگوێرەی هەواڵەکە: ئەندامانی ئەم هەرەوەزییە کە ڕێژەیان ۵۳۰ کەس و ۱۸ ساڵی بەرێ بە هیوای ئەوەی ببن بە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوون ئەم هەرەوەزییەیان پێک هێنابوو بەڵام تا ئێستە دەستەوەستان ماونەتەوە و یەکەکانیان وەرنەگرتووە و خوازیاری وەرگرتنەوەی وڵامن لە لایەن بەرپرسانی حکوومییەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان