قۆڵبەست کردنی چوار چالاکی مەدەنی لە بۆکان

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۲۳ی رەزبەری ئەمساڵی ۲۷۱۹ی کوردی ، چوار شارومەندی خەڵکی شاری بوکان سەربە پارێزگای ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵبەست کران.

ناسنامەی ئەم چوار کەسە بەم شێوەیە :
” سمکۆ مەعروفی ، ژاکا اسماعیل پور،هومن فەیزی و شاهۆ خزری”

هەر بە پێ ئەم زانیاریە هێزە ئەمنیەکان لە کاتی دەستگیر کردنیان ، ماڵ و حاڵی ئەوانیان پشکنیوە و دواتر راپێچی گرتوخانەێک لە شاری ورمێ کراون.

شایانی باسە سمکۆ مەعروفی لە دامەزرێنەرانی ژینگە پارێزی وڵات لە شاری بۆکان بوە هەروەها مامۆستای وانە وتنەوەی زمانی کوردی لە پۆلەکانی سەنتەری وانەوتنەوەی سۆما لە شاری بۆکانە.

تاکوو ئێستا هۆیی دەستبەسەربونی ئەم چوار کەسە بە تەواوی ڕون نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN