سنە/دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی مەدەنی

KMMK:

دووشەممە ۲۲ رەزبەری ۲۷۱۹ کوردی، چالاکێکی کرێکاری بەناوی فەرامەرز شەریعەتی خەڵکی شاری سنە لە لایان هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شوێنەی ئیشی لێدەکرد، دەسبەسەر کرا.

هەروەها بەدوای بەردەوامی ئەو چالاکییانەی لە شارەکانی رۆژهەڵات کوردستان بۆ پشتگری لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو، هاووڵاتییەک بەناوی فەرهاد تاری‌مورادی لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا لە شوێن ڕاگرتن و بارودۆخی ئەو گیراوانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دانییە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: