KMMK:
سێ شه‌ممه ٢٣ی ره‌زبه‌ری ٢٧١٩ی كوردی، لاوێكی خه‌ڵكی شوێشه به ناوی « نیاك جه‌عفه‌ری» ته‌مه‌ن ١٨ ساڵان له رێگای خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه: ناوبراو له شوێنی كاری خۆی له شاری شوێشه له رێگای خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، هه‌روه‌ها هۆكاری خۆكوژی ناوبراو نه‌بوونی هیوا به داهاتوو و هه‌ژاری راگه‌یه‌ندراوه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ژمێریاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢١٠٩ی زاینیه‌وه تا ئێسته و به ئه‌ژمار كردنی نیاك جه‌عفه‌ری ٦٨ كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی كه ئه‌م رێژه‌یه پێك هاتوون له ٣٧ پیاو و ٣١ ژن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان