چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان بە ۶ مانگ زیندانی تەعزیری و لێدانی ۲۰ قامچی مەحکووم کرا

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۱۸ی ۲۷۱۹ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی «ئارمان غەفووری» هاوڵاتی دانیشتووی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن لقی ۱۰۲ ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە تۆمەتی «ئاڵۆزانی ئاسایشی گشتی لە ڕێی بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی پشتیوانی لە عەفرین» بە ۶ مانگ زیندانی تەعزیری و لێدانی ۲۰ قامچی مەحکووم کرا.

ڕێوڕەسمی دادگایی ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتێکدا خۆی لە دادگاییەکە ئامادە نەبووە و بە بێ هەبوونی پارێزەرەکەی بەڕێوە چووە.

ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی دووی گەلاوێژی ۲۷۱۸ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر دوای چەند مانگ ڕاگیران لە ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی سەرماوەز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: