خۆکوژی دوو گەنجی شاری سەقز و گیان لە دەستدانی یەکێکیان

KMMK:

ڕۆژی هەینی ۱۲ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی دوو گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ” شەهریار ئەحمەدیاری” و “عادڵ محەممەدی” لە ڕێی خواردنی ژەهرەوە دەستیان دایە خۆکوژی وهەڵیان کوتایە سەر گیانی خۆیان.

بە گوێرەی هەواڵەکە کە تۆڕی هەواڵگری کوردپا پشتڕاستی کردۆتەوە شەهریار ئەحمەدیاری گیانی لە دەست دا و عادڵ محەممەدی ـش لە دۆخێکی نەگونجاودایە و هەر دوو گورچیلە و جەرگی لە دەست داوە.

شیاوی باسە لە سەر داوای شەهریار ئەحمەدیاری ئەندامانی لەشی پێشکەش بەو نەخۆشانە کراوە کە پێویستیان بەپێوەندی ئەندامی لەش هەیە و لە لایەکی دیکەوە عادڵ محەممەدی بە پێی ئەوەی چەندد ئەندامێکی لەشی لە دەست داوە بۆ نەشتەرگەری پێویستی بە بڕی ۱۳۰ ملوێن تمەن پارە هەیە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۷پیاو و ۳۱ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN