KMMK:
راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٩ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.
سێدارە
لە مانگی جولایی دا کۆماری ئیسلامی ئێران ٥ هاولاتی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەسێدارە داوە.
لەیلا زەرئەفشان | 26.09.2019 | سنە | کوشتنی هاوژینی |
رەئوف ئازادیخا | 26.09.2019 | ورمێ | مادە هۆشبەرەکان |
شەهابەدین شێخی | 26.09.2019 | ورمێ | مادە هۆشبەرەکان |
برایم ئەحمەدی پوور | 26.09.2019 | ورمێ | مادە هۆشبەرەکان |
عەلی مەحمود زادە | 30.09.2019 | سلماس | کوشتنی بە ئەنقەست |
گرتن و زیندان
بەپێی ئامارەکانی کۆکراوە لەم مانگە دا ١٢ هاولاتی کە بریتین لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و… دەستبەسەر کراون.
ئەمیر مەحمەدخانی | ؟ | 13.09.2019 | دیواندره | ؟ |
فەرهاد نووری | ؟ | 13.09.2019 | ورمێ | هاوکاری ئەحزابی کوردستانی |
سەفەر نووری | ؟ | 13.09.2019 | ورمێ | هاوکاری ئەحزابی کوردستانی |
پەرویز نووری | ؟ | 13.09.2019 | ورمێ | هاوکاری ئەحزابی کوردستانی |
عەلی عەزیزی | ؟ | 13.09.2019 | ورمێ | هاوکاری ئەحزابی کوردستانی |
نهبهز (کاوه) کیانپور | ؟ | 14.09.2019 | سنه | چالاکی مەدەنی |
گ؛ران خودامورادی | 35 | 18.09.2019 | سنه | هاوکاری ئەحزابی کوردستانی |
مادر بهمن قبادی | ؟ | 22.09.2019 | ؟ | ؟ |
مەحمەد ئەمین خزری | ؟ | 24.09.2019 | پیرانشار | ؟ |
دلێر نێری | ؟ | 26.09.2019 | سنه | ؟ |
برایم پیری | ؟ | 28.09.2019 | سنه | ؟ |
سیروان رەحیمی | ؟ | 30.09.2019 | دێولان | چالاکی مەدەنی |
کۆڵبەر و کاسبکار
لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون. جێی ئاماژەیە کە ٢ هاووڵاتیش بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بریندار بوون.
کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراو
خالیس حەمیدزادە | 22 | 21.09.2019 | ماکو | تەقەی هیزە سەربازیەکانی تورکیا |
ادریس وه یسی | ؟ | 16.09.2019 | پیرانشار | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
ریبوار عمرزاده | ؟ | 22.09.2019 | شنۆ | تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران |
کۆلبەر و کاسبکاری بریندار
1 | یۆسف مستەفاپوور | ؟ | 07.09.2019 | سەردەشت | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
2 | رەحمەت نادریان | ؟ | 07.09.2019 | گوندت دەرناخی | پێکدانانی ماشین |
3 | مەحمەد ئەحمەدیان | ؟ | 08.09.2019 | پیرانشار | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
4 | مەحمەد هادیزادە | 25 | 15.09.2019 | خۆی | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
5 | مەحیەدین مام خدری | ؟ | 17.09.2019 | سەردەشت | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
6 | کەیهان ئەکرەم | ؟ | 20.09.2019 | سەقز | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
7 | خدر بیلوکه | ؟ | 21.09.2019 | سەردەشت | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
8 | مەجید خالیدزادە | ؟ | 22.09.2019 | پیرانشهر | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
9 | شەفیع حەمیدی | ؟ | 23.09.2019 | پیرانشار | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
10 | رەسوڵ گۆران | ؟ | 22.09.2019 | شنۆ | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
کشتە شدن شهروندان
1 | جەعفەر ئەحمەدی | 16.09.2019 | خۆی | تەقەی هێزە سەربازیەکان | |
2 | نیما ئاهون | 19.09.2019 | سنه | تەقەی هێزە سەربازیەکان |
خۆکوژی و کوشتن
لەو ماگە دا ٦ کەس خۆیان کوشتوە ، یەکیان ژن و پێنجیان پیاون.
1 | هادی سەمدیان | ؟ | 12.09.2019 | سەقز | کێشەی کۆمەڵایەتی |
2 | هاوژین | 27 | 21.09.2019 | سنه | کێشەی کۆمەڵایەتی |
3 | یەدۆله قۆبادی | 60 | 22.09.2019 | کامێران | کێشەی کۆمەڵایەتی |
4 | فەرزاد وەیسی | 30 | 22.09.2019 | کامێران | ؟ |
5 | رامین نەبردی | 17 | 26.09.2019 | مەهاباد | ؟ |
6 | وەحید کەربەلایی | ؟ | 27.09.2019 | گرتوخانەی ورمێ | گواستنەوە بۆ بەندی تری زیندان |
جێی ئاماژەیە کە جیا لەو حاڵەتانەی سەرێ کۆمەڵێک پێشێلکاری تری ماف مرۆڤی لە رۆژهەلاتی کوردستان روویان داوە کە راستەوخۆ کۆماری ئیسلامی بکەری ئەو پێشێلکاریانە بووە.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان