سنە/دیسان پەتی سێدارە هەڵخرا

KMMK:
سەرلە بەیانی ڕۆژی ۹ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی
لە شاری سنە پەتی سێدارە گیانی لە هاووڵاتێیک بە ناوی ڕزگار زەندی ستاند.

ڕزگار زەندی ۳ ساڵ پێش تاوانبار ناسرا بۆ کوشتنی ئامۆزاێیکی خۆی بە ناوی فەرزاد.
دادگای حکومەتی ئێران لە شاری سنە سزای قەساس (تۆڵە سەندنەوەی )بۆ پەسەند کردبوو.
بەڵام بەپێی یاسای ئیسلامی لە ئەگەری لێ خۆش بونی بنەماڵەی فەرزاد لە خوێنێ ڕۆڵەکەیان، دەکرا ژیانێکی نوێ ببەخشرایەتە ئەو گەنجە ۲۷ ساڵ تەمەنە.
دوای هەوڵی زۆری خەڵک و چالاکان، ماڵباتی فەرزاد رازی نابن و ئەو گەنجە لە سێدارە دەدرێت.

بەپێی ئامارەکانی KMMK، لە ۹ مانگی ڕابردودا کۆماری ئیسلامی ۳۷ هاووڵاتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: