زیندانییەک لە زیندانی ئێران لە سەڵماس لەسێدارە درا

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە چواری ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، زیندانییەک بە ناوی ” عەلی حەمۆزادە” خەڵکی سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حکوومەتی ئێران ـەوە لەسێدارە درا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم ئێعدامەی دواینەوە ۳۲ پیاو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و پێوەندی بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە دراون و هەروەها ۴ ژنیش بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە دراون کە سەرجەم ۳۶ کەس لە لایەن کاربەدەستانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان