سنە/قۆڵبەست کردنی ٩ کەس لە بەڕێوەبەرانی چەند کاناڵێکی تێلگرام

KMMK:

رۆژی شەممە ٦ی رەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی ، فەرماندەی هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لەکۆربەندێکی مێدیایی دا وتی : ۹ کەس لە چالاکانی تێلگرام لەم پارێزگایە دا بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی قۆڵبەست کراون.

ئەم فەرماندەیە لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی بەوە داوە کە قەڵەم روشاندن یەکێکی ترە لە هۆکاری دەستگیر کردنی ئەم ٩ کەسە.

لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر چەشنە چالاکێکی کۆمەڵایەتی ، سیاسی و تەنانەت کلتوریش لە ناو مێدیا و ئەنتەرنێت بە تاوان هەژمار دەکرێت و جار جاریش چالاکانی لەم جۆرە بە تۆمەتی مۆد گەرایی ، ڕۆژئاوا گەرایی و هەوڵ دان بۆ لەبار بردنی ئاسایشی نەتەوەیی قۆڵبەست و دادگایی دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: