هەواڵەکان

حکوومەتی ئێران ۴ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێعدام کرد

KMMK:

ئەمڕۆ ۴ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، ژنێک بەناوی لەیلا زەڕئەفشان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئێعدام کراوە.

لەیلا زەڕئەفشان چەندد ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەیدەسبەسەر و لە لایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە قەساسی بە سەردا سەپابوو.
هەر وەها لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان۳ زیندانی کە بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو،لە زیندانی ورمێ ئێعدام کران.
ئەم زیندانیانە ڕۆژی ڕابردوو گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
ناونیشانی زیندانیانی ئێعدام کراو ” ڕەئووف ئازادیخاە، شەهابەدین(سەیفەدین) محەممەدپوور خەڵکی ورمێ و ئیبراهیم ئەحمەدی پوور خەڵکی مەهاباد.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۱ کەس ژن و پیاو ئێعدام کراون کە ۲۸ کەسیان پیاو و بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ئێعدام کراون، کە بە هەژماری ئێعدامی ئەم چوار کەسە ڕێژەی ئێعدامەکان گەیووە بە ۳۵ کەس کە چوار کەسیان ژنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی چالاکی سیاسی کورد/فینلاند دەیهەوێ چالاکی سیاسی کورد ڕادەستی ئێران بکاتەوە

لە خوداوەندی ژنەوە بۆ رەگەزی بن دەست

چرۆ ئەحمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا