شارومەندێکی مەریوانی دوای دوو مانگ چارەنوسی بە هەڵپەسێراوی ماوەتەوە

KMMK:

شارومەندێکی مەریوانی بە ناوی عەبدواڵڵا وەیسی کە ۲۹ی پوشپەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان قۆڵبەست کرابوو و دوایی بەدوا داچونی بنەماڵەکەی هۆکاری دستگیر کردنەکەی و تاوانەکی دیار نیە.
ناوبراو بە تەلەفونێک لە یەکێک له زیندانەکانی شاری سنە لە دەست بەسەری خۆیی دەدوێت و ماڵەوە ئاگادار دەکاتەوە کە قۆڵبەست کراوە .

عەبدواڵڵا وەیسی دوای ئەوەی بە تەلەفون بانگهێشتی ئیدارەی ئیتڵاعات دەکرێت دەست بەسەر دەکرێت.

ناوبراو ٤٤ساڵەیە و خاوەنی ۳ منداڵە کە پێشتر لە سنوری دەستکردی نیوان مەریوان و پێنجوێن کاری دەکرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان