سزای زیندانی خەلیل کەریمی کەوتە بواری جێ بە جێ کردن

KMMK:

رۆژی دووشەمە ۱ رەزبەری ۲۷۱۹ کوردی، خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری دانیشتووی سنە، کەلەلایە دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە سنە سزای ۲ مانگ زیندانی بۆ بڕابوویەوە. بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی نێردرا گرتووخانە.
ئەم چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشداری کەمپەینی پشتگری رامین حسین پناهی و بەشداربوون لە کۆبوونەوەی ۱ مەی ــ رۆژی جیهانی کرێکار ــ ئەم سزایەی بەسەردا سەپابوو.
سزای سەپێندراو بەسەر ئەم چالاکەدا پێچەوانەی یاسایەو بەشداری لە گردبوونەوەکان و ئازادی رادەربڕین مافی سرووشتی هەر مرۆڤێکە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە قەدەغە کردنی چالاکییەکان و زەوت کردنی مافە رەواکانی گەل، ئامانجی سەرکوت کردنی کۆمەڵگاو کۆیلەکردنی مرۆڤەکان پەیڕەو دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان