چڕکردنەوەی گوشاری بەرپرسانی زیندان بۆ سەر ئەفشین حسێن پەناهی

KMMK:

ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی مەحکووم بە زیندان بە گرانی کەوتۆتە بەر شاڵاوی هێرش و گوشاری بەرپرسانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە.

بەرپرسانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،دژ بە زیندانیان دەستیان داوەتە بیانوو هێنانەوە و گوشار و ئازار و ئەشکەنجە دژ بە زیندانیانی سیاسی لەم زیندانە ڕوو لە هەڵکشانە.

بە پێی ووتەی برای ئەم زیندانییە مەدەنییە: گوشارەکان، ئاستەنگی و ئازار و ئەشکەنجە لە ڕێی بەرپرسی ئیتلاعاتی زیندانەوە بەرپرسی پاراستن و بەڕێوەبەری ناوەکی و لە سەر داوای بەرپرسی زیندانەوە دێتە ئاراوە. ئەم کەسانە دۆخێکی نامرۆڤانەیان دژ بە زیندانیانی سیاسی پێک هێناوە.

ئەفشین حسێن پەناهی خەزەڵوەری ۲۷۱۶ی کوردی لە لقی یەکی دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هاریکاری لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران هەشت ساڵ و نیوو حوکمی بەسەردا سەپێنراوە.

ئەفشین حسێن پەناهی پێشووتر لە ڕێکەوتی ۵ پووشپەڕی ۲۷۱۶، سێ ڕۆژ پێش دەسبەسەری ڕامین حسێن پەناهی، لە ماڵی خۆیان لە لایەن ڕایەداران ئەمنیەتییەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەم چالاکی مەدەنییە کە پێشینەی هاریکاری لە گەڵ دامەزراوە ژینگەپارێزەکانی هەیە، لەساڵی ۲۷۱۰ لە ماوەی بەدواداچوونی مردنی گوماناوی براکەی ” ئەشرەف حسێن پەناهی” بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” بەساڵێک زیندان مەحکووم و لەدوای کۆتایی مەحکوومیەتەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان