KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە ۲۴ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناوی “کەیهان ئەکرەم” کوڕی مەجید خەڵکی گوندی ” کوێرە گوێز”ی سەر بە شاری سەقز بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری سێف سەر بەسەرشیوی سەقز لە شوێنێک بە ناوی گناو بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە.
بە گوێرەی هەواڵدێری کوردپا ناوبراو هەنووکە لە بن چارەسەری پزشکیدایە و دۆخی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم کۆڵەرەوە ۱۰۴ کۆڵبەر بریندار و ۵۱ کۆڵبەریش کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN