ورمێ/ راگواستنی چالاکێکی خەڵکی پیرانشار بۆ گرتووخانەی حکوومەتی ئێران

KMMK:

لە ڕۆژانی ڕابردوو هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی “ڕەزا ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “تەرکە”ی سەر بە پیرانشار بۆ لێپرسینەوە و لێپێچینەوە ڕاگوسرایەوە بۆ گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسۆنە کوردییەکانی حکوومەتی ئێران لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرابوو.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ۲۵ی خەرمانان هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی ” جەماڵ (سەرکەوت) گودەرزی” خەڵکی گوندی چرووسانەی سەر بە کامێران بە دانانی بارمتەی ۳۰۰ ملوێنی بە شێوەی کاتی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
ئەم هاوڵاتییەیش ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ ی گەلاوێژ بە تۆمەتی ” هاریکاری حیزبە ئوپوزیسۆنەکانی حکوومەتی ئێران لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپێینەوە ڕاگواستراوو بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN