بەرپرسانی حکوومەتی ئێران: ۵۱ گەڕەکی قەراغە(کەنارە) نشین لە پارێزگای سنە بوونی هەیە

KMMK:

۲۵ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، فەرانەک قودسی بەرپرسی گشتی بابەتە کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە کوتی: هەنووکە ۵۱ گەڕەکی قەراغەنشین لەم پارێزگایە بوونی هەیە کە ۲۴۰ هەزار و ۹۱۵ کەس لە حەشمەتی پارێزگاکە لەو گەڕەکانە دەژین.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە: بە پێی ئامارە بەردەستەکان لەم ڕێژە گەڕەکە قەراغەنشینە ۱۷ دانەیان لە ناوەندی پارێزگایە(شاری سنە) کە ۱۶۸هەزار و ۳۳۶ کەس لەم ناوچانە دەژین.

هەروەها ووتی: لە شارەکانی بانە ۱۳ گەڕەک، سەقز ۷ گەڕەک، مەریوان ۵ گەڕەک، دیواندەرە ۲ گەڕەک و کامێران گەڕەکێک ناسینراوە کە سەرجەم ۲۴۰هەزار و ۹۱۵ کەس لە حەشیمەتی پارێزگا لەم ناوچانە دەژین و گەر ئەو زانیاریانەی دەرکەوتوون و بەپێی هەندێ ئایتیم بە ستاندار بکرێن، زۆر خاڵی دیکە وەکوو قەراغە دێنە هەژمار و دەخرێتە سەر ئەم ئامارە.

قودسی بیری هێنایەوە: لە ڕوانگەی کاری ئابوورییەوە هەندێ کار لەم ناوچانە سەریان هەڵداوە کە ناتوانی هیچ پێناسەیەکی ئابووری بدەیتە پاڵ و بە کار هەژماری بکەی و ئەم پرسانە پەلی کێشاوەتە ناوەندی شارەکان.
ناوبراو ئاشکرای کرد : لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتیشەوە هیچ ژێرخان و بنەمایەک بۆ ئەم ناوچە قەراغانە شرۆحە نەکراوە و تەنانەت لە ڕوانگەی کەلتوورییەوە کێشەگەلێکی بۆ هاتۆتە ئاراوە و هەر ئەمەیش بووەتە هۆکاری هێرشی ئەوان بۆ ناو شارەکان و تێک چڕژانی حەشیمەت.

بەرپرسی گشتی کۆمەڵایەتی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە لە درێژەدا ووتی: پرسگەلی کۆمەڵایەتی و کەلتووری هەبوو لەناچە قەراغەنشینی شارەکان،هەموو پارێزگایتەنیووە و بووە بە هۆکاری، زۆر سیاسەت نانەوە و گەڵاڵەی پرۆرگرام و تەنانەت پوانەکان بەرەولای کەم کردنەوەی کێشەکان لەم ناوچانە بکشێن لە کاتێکدا گەر ئەم پرسانە بوونیان نەبایە لە سەر پرسە سەرەکییەکانی وەکوو ژێرخان پتر کار دەکرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان