KMMK:
ڕۆژی ۲۲ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد هادی زادە تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی یوسف ئاوا سەربە شاری خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری ومێ بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانجی چەکەکانیان کە لە ئاکامدا ئەم کۆڵبەرە بریندار بوو.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۰۱ کۆڵبەر بریندار بووە و بە هەژماری ئەم کۆڵبەرەوە ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندار بووە بە ۱۰۲ کەس و ۵۰ کۆڵبەریش کوژراوە و ۱۰ کاسبکاریش بریندار و هەر وەها ۹ کاسبکاریش کوژراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN